ناس کورد-
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایگەیاند، بۆ خەرجکردنى شایستەى دارایی شەش مانگى ئەمساڵى وانەبێژان نوسراو ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران کراوە و چاوەڕوانى دەرچوونى بڕیارن لەو بارەیەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاروخ عەبدوڵا ئەمڕۆ یەکشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ شایستەی مانگەکانی یەک بۆ شەش نوسراو کراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، چاوەڕێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانن تا بڕیار لەسەر جێگیرکردنى پارەکە بدات.
وتیشى "وا مانگی بۆ مانگی حەوت دەچین وانەبێژان تا ئێستا موچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە لەسەر ئەرک و گیرفانی بەتاڵی خۆیان کرێی هاتووچۆ دەدەن، وەزیری پەروەردە بێ دەنگە لەکاتێکدا % ٢٠ کۆی میلاک پڕ دەکەینەوە، ئەگەر وانەبێژان لەساڵی نوێی خوێندن بایکۆت بکەن پرۆسەی خوێندن دەوەستێت".
نوێنەرى مامۆستایانى وانەبێژ هیواى خواستووە لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر بوجەی ساڵی ٢٠٢١ پشکی مامۆستایانی وانەبێژ دیاری بکرێت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران یان پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی لەسەرەتای ساڵی نوێ خوێندن کە لەمانگی ن دەستپێدەکات وانەبێژان پشتیوان بن لەپێشخستنی کەرتی پەروەردە.
وانەبێژان لەهەرێمى کوردستان تا ساڵى رابردوو لەسەر بنەماى بەشە وانە پارەیان پێدەدرا، بەڵام بەهۆى داخستنى قوتابخانەکانەوە بڕیاردرا مانگانە 250 هەزار دینار بۆ ئەوانەى خاوەنى بڕوانامەى دبلۆمن و 300 هەزار دینار بۆ بەکالۆریۆس پێیان بدرێت، بەڵام بۆ ئەمساڵ هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە.