گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاریگەرى پێچەوانە

فرۆشى دۆلارى بانکى ناوەندى ئاستێکى پێوانەیی تۆمارکرد

2021.06.06 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
فرۆشى دۆلارى بانکى ناوەندى ئاستێکى پێوانەیی تۆمارکرد

ناس کورد-



بانکى ناوەندى عێراق لەم مانگەدا ئەمڕۆ زۆرترین دۆلارى خستە مەزادەوە، بەڵام کاریگەرى پێچەوانەى لەسەر نرخى ئەو دراوە بەرانبەر دینار دروستکرد و نرخى 100 دۆلار بۆ یەکەمجار ئاستێکى پێوانەیی تۆمارکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى 100 دۆلار لەپاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممەوە بۆ یەکەمجار بۆ سەروى 150 هەزار دینار بەرزبووەوە، کە بەرزترە لەو نرخەى بانکى ناوەندى دیاریکردووە.

 

بەپێی نوسراوێکى فەرمى بانکى ناوەندى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە زۆرترین بڕى دۆلار لەماوەى ئەم مانگەدا خراوەتە مەزادەوە کە 207 ملیۆن و 146 هەزار و 525 دۆلار بووە، کە بەرزترین بڕى دۆلارە لەم مانگەدا خرابێتە مەزادەوە.

 

لەو بڕە دۆلارە 26 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش فرۆشراوە، ئەوەى دیکەشى بەشێوەى حەواڵە بووەو نرخى هەر دۆلارێک بە 1460 دینار دیاریکراوە.

بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بۆ ئاستێکى پێوانەیی بەرانبەر دینار دواى کەمتر لە شەش مانگ دێت لە بڕیارەکەى بانکى ناوەندى بۆ دابەزاندنى بەهاى دینار.

 

لە 20ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی هەر دۆلارێک بەهەزار و 450 دینار جێگیربکات، لە کاتێکدا پێش ئەو بڕیارە بەرانبەر بەهەزارو 220 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.