گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆمسیۆن بڕى پاداشتى ماددى فەرمانبەرانى سەر سندوقى هەڵبژاردن دیارى دەکات 

2021.06.06 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن بڕى پاداشتى ماددى فەرمانبەرانى سەر سندوقى هەڵبژاردن دیارى دەکات 

ناس کورد- 

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، سەرقاڵى دیاریکردنى پاداشتى دارایى و مەعنەوین بۆ ئەو فەرمانبەرانەى کە بەشدارى پڕۆسەى دەنگدانەکە دەکەن لەسەر سندوق و بەشەکانى تر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى میدیایى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق (6ى حوزەیرانى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لەوەرگرتنى داواکارى فەرمانبەرانى سندوقەکانى دەنگدان بۆ ماوەى یەک ڕۆژ لەڕێگەى لینکى ( (http://37.98.225.237:9999/) و ئەو پڕۆسەیەش تا ڕێکەوتى 1ى ئابى 2021 لەسەر ماڵپەڕى فەرمى ئەو دەزگایە بەردەوام دەبێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەنجومەنى کۆمسیاران سەرقاڵى دیاریکردنى بڕى پاداشتى داراییە کە دەدرێتە هەموو فەرمانبەرانى سندوقەکانى دەنگدان جا ئەوانە فەرمانبەرى حکومى بن یاخود خوێندکاران و دەرچووان بن.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەنوسراوى فەرمیش ڕێز و سوپاس دەبەخشرێتە فەرمانبەرانى دەوڵەت کە بەشدارى پڕۆسەکە دەکەن ئەوەش لەلایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانەوە دواى ئەوەى کۆمسیۆن پاڵپشتیان دەکات کە ئەو کارەى خراوەتە ئەستۆیان جێبەجێ کراوە.