گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا هۆشدارى دەدات لە هەرەسهێنانى ئابورى جیهان

2019.06.16 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا هۆشدارى دەدات لە هەرەسهێنانى ئابورى جیهان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژى فەرمى سەرۆکایەتى ڕوسیا، ڕایگەیاند، بانگەشەکانى دژ بە ئێران لەبارەى بارودۆخى کەنداوى عومان، "قورسن بە هەند وەرگیرێن". . دێمترى بیسکۆڤ، وتەبێژى فەرمى سەرۆکایەتى ڕوسیا، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەڵگەکانى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا کۆڵن پاوڵ لە ساڵى 2003 لە ئەنجومەنى ئاسایش، کە وەک بەڵگە لەسەر عێرق خستنیەڕوو کە ئەو وڵاتە چەکى کۆمەڵکوژى هەیە و دواتر نەتواندرا بسەلمێندرێت، لەیادمان نەچووە". . بەرپرسە ڕوسییەکە ئاماژەى بەوشکرد: "فێربووین کە سوربین لەسەر هەڵسەنگاندنەکانمان بۆ ڕاستى بابەتەکان، چاوەڕێدەکەین تا هەندێک زانیارى دڵنیاکەرەوەمان دەست دەکەوێت". . لەبارەى ڕوداوەکانى کەنداوەوە وتەبێژەکەى سەرۆکایەتى ڕوسیا ئاشکرایکردووە، ڕوداوێکى لەو جۆرە ئەگەرى هەیە کۆڵەکەى ئابورى جیهان بلەرزێنێت، دەشڵێت، ناتوانن تۆمەتە بێ بنەماکان بە هەند وەرگرن. . ئەو وتانەى ڕوسیا پاش ڕوداوەکەى هێرشکردنە سەر کەشتییەکانى کەنداوى عومان دێت، کە بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر ڕێرەوى گواستنەوەى 30%ى نەوتى جیهان دروستبووە. . .