گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق دەتوانێت بە سکاڵای نێودەوڵەتی سوپای تورکیا دەربکات؟

2021.06.06 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دەتوانێت بە سکاڵای نێودەوڵەتی سوپای تورکیا دەربکات؟

ناس کورد-

پسپۆڕێکى یاسایى دیاری عێراقى ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتییەوە سکاڵاى یاسایى تۆمار بکات ئەوا سوپاى تورکیا لە تەواوى عێراقدا دەکرێتە دەرەوە و دەشڵێت، بێدەنگیەکەى بۆنى ڕێکەوتنێکى ژێر بەژێرى لێدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاریق حەرب، یاساناسى دیاری عێراقى لە لێدوانێکى تایبەتتدا ئەمڕۆ یەکشەممە (6ى حوزەیرانى 2021) بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و بەتایبەتى ئەندامانى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى پاڵپشتى عێراق دەکەن لەدژى داگیرکارییەکانى تورکیا بۆ سەر خاکى عێراق".


وتیشى، "تۆمارکردنى هەر جۆرە سکاڵایەک لەدژى تورکیا لە بەرژەوەندى عێراق دەشکێیتەوە و تورکیاش ناچار دەکرێت بەپاشەکشەپێکردنى سەربازەکانى لە تەواوى عێراقدا ئەوەش لەژێر فشارى نێودەوڵەتیدا".

 

حەرب باسى لەوەش کرد، بێدەنگى حکومەتى عێراق و تۆمارنەکردنى سکاڵایى یاسایى یاخود بەکارهێنانى هەندێ فشارى دیپلۆماتى لەوانە پچڕاندنى پەیوەندییەکان جێى سەڕسوڕمانە ئەوەش وا دەشکێتەوە کە مشتومڕى نەوێت کە ڕێکەوتنێکى ژێر بەژێریان پێکەوە هەبێت.


ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگى نیسانى ڕابردووەوە سوپاى تورکیا دەستى کردووەتە ئۆپەراسیۆنى جیاجیا سەربازى ئاسمانى و زەمینى بۆ سەر چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان بەپاساوى ڕاوەدوونانى گەریلاکانى پەکەکە و دوێنێش بەفڕۆکەکانى کەمپى ئاوارەکانى مەخمورى بۆردۆمان کرد.