گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخەکەیان کەمترە لەوەی عێرق

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دا بە دوو کۆمپانیا

2021.06.06 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دا بە دوو کۆمپانیا

ناس کورد-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا بەدیاریکردنی نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لەلايەن عيراق، لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی گرێبەستێک کە ئەنجامیداوە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی فەرمانێکی وەزاری ژمارە ( ٣٧٥٠) کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٦ بە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی دەرچووە، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەم ساڵ دیاریکراوە.

 

بەگوێرەی گرێبەستەکە، نرخی وەرگرتنی جوتیاران بەمشێوەیە دیاریکراوە:

 

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە یەک = 475.000 دینار

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە دوو = 400.000 دینار

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە سێ = 325.000 دینار

 

ئەوە لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق نرخی گەنمی جوتیارانی بەمشێوەیە دیاریکردووە:

 

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە یەک = 610.000 دینار

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە دوو = 530.000 دینار

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە سێ = 470.000 دینار

 

 

لەوبارەیەوە حسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەم پڕۆژەیە بەدەرە لەو بڕە گەنمەی کە ساڵانە حکومەتی عێراق لە جوتیارانی هەرێمی وەردەگرێت، ساڵ هەبووە یەک ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم هاتووە لە هەرێم، بەڵام حکومەتی عێراق 300 هەزار تۆن گەنمی وەرگرتووە، بۆیە ئەم پڕۆژەیە دروست کراوە بۆ بە بازاڕکردنی ئەو بڕە گەنمەی دیکە."

 

سەبارەت بە جیاوازی نرخەکان، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕوونیکردەوە، "حکومەتی عێراق پاڵپشتییەکی زۆری گەنم دەکات و بۆ پاڵپشتی جوتیاران ئەو نرخەی دیاریکردووە، ئێمەش لەم پڕۆژەیەدا کە گرێبەست لەگەڵ ئەو دوو کۆمپانیایە کراوە، کراوە بە مەرج کە نرخەکانیان لە نرخی بازاڕ کەمتر نەبێت، ئەو نرخەشی کە دیاری کراوە بەوشێوەیەیە."

 

وەزارەتی کشتوکاڵ لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، "ئەم بڕیارە یەکێکە لە هەنگاوە گرینگەکانی پرۆژەی ستراتیژی و نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە ڕاستەوخۆ لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت."