گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

سی ئای ئەی و ناسا لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆی بوونەوەرە ئاسمانییەکان دەکەن

2021.06.06 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
سی ئای ئەی و ناسا لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆی بوونەوەرە ئاسمانییەکان دەکەن

ناس کورد-
دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا و ئاژانسی ناسا بەجیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕاستی و دروستی بوونەوەری ئاسمانیی بە تاییەتی دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمەریکاوە تۆمارکراون و تێیدا چەند تەنێکی نامۆ بەشێوەیەکی خێرا لە ئاسمانیی ناوچەکدا فڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی هەواڵیی CNNی ئەمریکی (6ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، "ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لەماوەی ڕابردوودا بۆ چەند تەنێکی نامۆ تۆمارکراون، لەئێستادا مشتومڕێکی توندی لەنێو دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەمریکادا دروست کردووە، ئامانج لە مشتومڕەکانیش گەیشتنە بەڕاستی و دروستی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە".


ئاماژە بەوەکراوە، بیڵ نیلسۆن، سەرۆکی نوێی ناسا لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی چڕ لەسەر ئەو تەنانە.


نیلسۆن لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNN وتوویەتی، "تائێستا بۆ ناسا ڕوون نییە کە ئەو تەنانەی کەبەخێرای فڕیون چیین؟ پێیم وانییە ئەوانەی کە لەئاسماندا بینراون بەڵگەیەک بێت لەسەر سەردانیکردنی بونەوەری ئاسمانیی بۆسەر زەوی".

 

زیاتر بخوێنەوە: گرتەیەکى ڤیدیۆیى فڕینی تەنێکی نامۆ لە هێزى دەریایى ئەمریکاوە دزەى پێکرا

 

وتوشیەتی، "جارێ زووە بۆئەوەی بزانین ئەو تەنانەی کە لە گرتە ڤیدیۆیی سەربازە ئەمەریکییەکاندا دەرکەوتوون، تەنی نامۆن و لە دەرەوەی زەوییەوە هاتوون، یاخود دوژمنێکی نادیارن، بەڵام بەهەر پێیم وانییە دیاردەیەکی بینین بێت، چونکە تایبەتمەندییەکانی زۆر جیاوازن".


سەرۆکی ئاژانسی ناسا جەختی لەوەشکردەوە، "ئەوان بە جیاواز لەگەڵ پینتاگۆن لێکۆڵینەوە لەسەر دیاردەکە دەکەن و لەماوەی ئەم مانگەدا ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش دەکەن".


تۆڕە ئەمەریکییەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، "بەرپرسانی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا تائیستا هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر ئەوە دەست نەکەوتووە کە ئەو تەنانەی کە بینراون، تەنی ئاسمانیی نامۆن و لەدەرەوی زەوییەوە هاتوون".