گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاریی

وێنە؛ یەکەمین ئۆپەراسیۆنى هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دژبە داعش

2021.06.06 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ یەکەمین ئۆپەراسیۆنى هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دژبە داعش

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنوری قەزای کفری ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆسەر ڕێکخراوی داعش ئەنجامدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵو، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تا ئێستا 13 حەشارگەی تایبەت بە داعش دۆزراونەتەوە کە پێکهاتوون لە شەش تونێل، دوو ژوور کە پڕبوون لە خۆراک و پێداویستی، سێ ماتۆرسکیل کە لەلایەن داعشەوە بەکاردەهاتن لەگەڵ سێ گوللـە هاوەن لە حەشارگەیەکدا دۆزراونەتەوە.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، 6ی حوزەیرانی 2021، ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناحیەی زنانە سنوری قەزای کفری لە چەند قۆڵێکەوە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆسەر رێکخراوی داعش ئەنجامدا.

May be an image of nature

ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتی ھێزە ئاسمانییەکانی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئەنجامدرا و ناو بە ناو دەنگی فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەبیسترا.

 

لە ئۆپەراسیۆنەکە لیوای کۆماندۆ و لیوای 144ی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بەشدار بوون.

 

هاوکات، لیوای 52ی سوپای عێراق و دژەتیرۆر لە قۆڵی سلێمانبەگەوە بۆ پەلکانە بەشدارییان لە ئوپەراسیونەکەدا کردووە.

May be an image of outdoors

ھەر بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، گوندی بەلەگە بەھۆی ھەڕەشەی داعشەوە بەتەواوی لەلایەن دانیشتوانییەوە چۆڵ کراوە.

 

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تا ئێستا 13 حەشارگەی تایبەت بە داعش دۆزراونەتەوە کە پێکهاتوون لە شەش تونێل، دوو ژوور کە پڕبوون لە خۆراک و پێداویستی، سێ ماتۆرسکیل کە لەلایەن داعشەوە بەکاردەهاتن لەگەل سێ گوللـە هاوەن لە حەشارگەیەکدا دۆزراونەتەوە.

 

ئەمە یەکەمین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقە لە دوای رێککەوتنیان بۆ دروستکردنی ناوەندی هاوبەش لە ناوچەکانی کە پێشتر بۆشایی ئەمنی تیادا دروستبوو بوو.

May be an image of jeep and outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of 1 person and outdoorsMay be an image of 1 person and outdoorsMay be an image of outdoors