گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆی سلێمانی هۆشدارییەک بە شۆفێران دەدات

2021.06.06 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات کە بتڵی ئاو لەناو ئۆتۆمبێلدا جێنەهێڵن، چونکە ڕەنگە ببێتەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (یەکشەممە 6ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لە ناو ئوتومبێلدا لەکاتی بوونی هەتاو و گەرمیدا مەترسییەکی زۆر گەورەی هەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی گڕگرتنی ئوتومبیلەکەت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوەش دوای ئەوەی خۆرەکە لە بتڵی ئاوەکە دەدات بە تێپەڕبوونی تیشکەکە هەمان کاری زەڕەبین دەکات، جگە لەوەی دەبێتە هۆی لەناو بردنی پێکهاتە بەسوودەکانی ئاو و دواتر شیاوی خواردنەوەی نامێنێت."