گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ناوی یانەی داهاتووی ئاشکراکردووە

ئاس: ڕۆناڵدۆ زۆر نزیکە لە جێهێشتنی یۆڤێنتۆس

2021.06.06 - 09:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئاس: ڕۆناڵدۆ زۆر نزیکە لە جێهێشتنی یۆڤێنتۆس

ناس کورد-

ڕۆژنامەی "ئاسی"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پرتوگالی زۆر نزیکە لە جێهێشتی یانەی یۆڤێنتۆس و دوورنییە بەرەو سەرکێشییەکی نوێی تۆپی پێ بڕوات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە (یەکشەممە 6ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردووەتەوە، بەشدارینەکردنی ڕۆناڵدۆ لە ڕیکلامی ئەمساڵی کۆمپانیای "JEEP" کە سپۆنسەری سەرەکی یانەی یۆڤێنتۆسە، ئاماژەیە بە خواستی ئەستێرە پرتوگالییەکە بۆ جێهێشتنی یانەکەی.

 

هاوکات ڕۆژنامەی "تۆتۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆناڵدۆ وەرزی ڕابردوو بەشداری لە ڕیکلامی "جێب"دا کردووە، بۆیە بەشدارینەکردنی لەم وەرزەدا جێگەی پرسیارە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، یانەی پاریس سانجێرمان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ڕۆناڵدۆی تەمەن 36 ساڵ بۆ ئەوەی ڕازی بکات بە یاری کردن لە یانەکەی شاری پاریس.

 

ئەم هەواڵانە لەکاتێکدایە، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بەردەوام باس لە ڕۆشتنی کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان دەکەن بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەلای بەرپرسانی پاریسیشەوە ڕۆناڵدۆ باشترین جێگرەوە دەبێت، بەتایبەت کە یانەکە لە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بێ ئومێد بووە.

 

چاوەڕوان دەکرێت، کاپتنەکەی هەڵبژاردەی پرتوگال لەئێستادا بێدەنگی هەڵبژێرێت و لەدوای یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بڕیاری خۆی بدات، کە ئایا لە یۆڤێنتۆس دەمێنێتەوە یان دەچێتە پاریس سانجێرمان، یاخود گەڕانەوە بۆ یانەی مانچستەریونایتد، یان ڕەنگە وەک ڕۆشتنی بۆ یانەی یۆڤێنتۆس بە جوڵەیەکی دیکە هەمووان سەرسام بکات کە هیچ کەس چاوەڕێی ناکات.