گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دوو کۆمپانیای ئەڵمانی پڕۆگرامی سندوق و کاغەزی دەنگدان بۆ عێراق دروست دەکەن

2021.06.06 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کۆمپانیای ئەڵمانی پڕۆگرامی سندوق و کاغەزی دەنگدان بۆ عێراق دروست دەکەن

ناس کورد-
ڕاوێژکاریی سەرۆک وزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەڵمانیی واژوو کردووە بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامی کارپێکردنی سندوقەکان و چاپکردنی کاغەزەکانی دەنگدان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحسێن هینداوی (6ی حوزەیرانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند، "لەمدواییانەدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی واژوو کردوو بۆ دانان وپەرپێدانی پرۆگرامی ئەلکترۆنی کارپێکردنی سندوقەکان وچاپکردنی ئەو کاغەزانی کە بەکاردەهێنرێت بۆ ڕۆژی دەنگدان".


وتیشی، "هەماهەنگییەکی باش لەنێوان عێراق و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە لەوبوارەدا، کۆبوونەوەکان بەچڕی بۆسەرخستنی ئەو پرۆسەیە بەڕێوەدەچێت".


هینداوی ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکاندا یاداشتنامەی واژووکردووە کە مەبەست لێی هاریکاریکردنە لەپێناوە مسۆگەرکردنی سەلامەتیی پرۆسەکەیە بەگشتی".

 

دوێنێ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانیی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر جەختیان کردەوە لەوەى دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پاک و بێگەرد بێت و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری بکرێت.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر ( 5ی حوزەیرانی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" بڵاویکردەوە" حەیەدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەر لە بارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانیی عێراق کردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، " لەمیانەی دیدارەکەدا، هەردوولا تاووتوێی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراقیان کردووە، بەتایبەتی ئەو پلانانەی کە حکومەت بەنیازە پەیڕەویان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگییەکانی بەردەمی".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەردووکیان جەختیان لە گرنگی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە کردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سەختانەی کە لە ئێستادا بەرۆکی عێراقیان گرتووەتەوە".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، " کازمی وعەبادی کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت هەڵبژاردنەکان دووربێت لە ساختەکاریی و بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت بەچاودێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەیکگرتووەکان، ئەوەش بە ئامانجی گۆڕانکاری ڕیشەیی لەو دۆخەی کە ئێستا وڵات پێوەی گیرۆدە بووە."