گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرچاوە کەشناسییەکان؛ پلەی گەرما دادەبەزێت

2021.06.05 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوە کەشناسییەکان؛ پلەی گەرما دادەبەزێت

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بێنە خوارەوە و ڕاشیگەیاند، لەماوەی داهاتوودا هیچ ئەگەرێک بۆ هاتنی شەپۆلی گەرمای بەتین لەعێراق و ناوچەکەدا نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا حسێن ئەسەدی، شارەزای عێراقی لەبواری کەشناسی ( 5ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "لەڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما دەگەڕێنەوە تێکرا ئاساییەکانی خۆیان و پێشبینی دەکرێت سێ پلە بۆ چوار پلە بێنە خوارەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی هاتنی باراستە هەوایەکی فێنکەوە کە لەڕووکاری سەر دەریای ناوەڕاستەوە هەڵ دەکات، کاریگەری دەبێت لەسەر دروستبوونی ئەو کەشوهەوایە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەماوەی داهاتوودا هیچ شەپۆلێکی گەرما ڕوو نەکاتە ناوچەکە".   

 

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەهۆی هەڵکردنی بای باکوری خۆرئاوا، ڕێژەیەک لە تۆز و خۆڵ لەئ اسمانی ناوچەکانی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراقدا بەرزدەبێتەوە و خێرایی با-ش دەگاتە 65 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".