گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی بزانە

یاریزانێکى پێشووى میلان خۆى کوشت و نامەیەکى کاریگەری جێهێشت

2021.06.05 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
یاریزانێکى پێشووى میلان خۆى کوشت و نامەیەکى کاریگەری جێهێشت

 

ناس کورد-

رۆژنامەیەکى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، یاریزانێکى پێشووى ئەکادیمیاى ئەى سى میلان بەهۆى ڕەگەزپەرستییەوە، کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا و نامەیەکى کاریگەریشى لەدواى خۆى جێهێشتووە.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "فوتبۆڵ ئیتاڵیا" بڵاویکردووەتەوەتەوە، "سید فیزین" کە لەدایکبووى ساڵی 2000ی ئەسیوپیایە و دواتر لەلایەن خێزانێکى ئیتاڵییەوە هەڵگیراوەتەوە، کۆتایى بە ژیانى خۆى هێناوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، سید لە ساڵى 2014 لە ئەکادیمیاى ئەى سى میلان بووە و دواتر بڕیاریداوە بەگەڕێتەوە یانەى بینفینیتۆ لە باشورى ئیتاڵیا و دواتریش لە بڕیارێکى کتوپڕدا وازى لە یارى تۆپى پێ لە یاریگا سەوزەکاندا هێناوە و بووە بە یاریزانى یارى تۆپى پێى بچوککراوەى 5 کەسى و لە یەکێک لە ڕیستۆرانتەکانیشدا کارى کردووە.

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، سید دواى ئەوەى کۆتایى بە ژیانى خۆى هێناوە نامەیەکى کاریگەرى لەدواى خۆى جێهێشتووە و تێیدا باسى لەوەکردووە کە کاتێک منداڵ بووە هەمووان خۆشیان ویستووە و ئێستا چۆن کاتێک پێگەیشتووە هەموو شتێک گۆڕدراوە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، لەر شوێنێک بومایە هەستم بە قورسى سەیرکردنى خەڵکى دەرکرد کە پڕبوون لە گومان و جیاکارى و قێز و ترس، من کۆچەر نیم و لەلایەن خێزانێکەوە هەڵگیراومەتەوە کاتێک منداڵ بووم، بیرم دێت کە هەمووان خۆشیان دەویستم بۆ هەر شوێنک بچومایە، هەمووان بە خۆشحاڵییەوە قسەیان لەگەڵ دەکردم و ڕێزیان دەگرتم، ئێستا بەشێوەیەک دەردەکەوێت هەموو شتێک بە تەواوەتى هەڵگەڕاوەتەوە.

 

لە بەشێکى ترى نامەکەدا ئەو کوڕە گەنجە نوسیویەتى، "کارێکم دۆزیەوە، بەڵام ناچار بووم وازى لێبهێنم چونکە خەڵکى ڕەتیان دەکردەوە خزمەتیان بکەن و لێم توڕە دەبوون بە بیانوى ئەوەى کە ژمارەیەکى زۆر گەنجى سپى پێستى ئیتاڵى نەیانتوانیوە کار بدۆزنەوە، شتێک لە ناوەوەمدا گۆڕا، وەک ئەوەى شەرم بکەم کە پیاوێکى ڕەشپێستم، وەک ئەوەى کە دەترسام لەوەى کە وەک کۆچەرێک سەیرم بکرێت، وەک ئەوەى دەبوایە کە بۆ خەڵکى بسەلمێنم کە منیش بەتەواوەتى وەک ئەوانم، ئیتاڵى سپى پێست، لە ترسدا نوکتەم لەسەر ڕەشپێستەکان دەکرد تەنها بۆ ئەوەى پیشانى بدەم کە منیش وەک ئەوانم (سپى پێستەکان) لە ترسى ڕقلێبوونەوە."

 

سید فیزی کۆتایى نامەکەى بەوە هێناوە، نامەوێت خەڵک بە داخەوەبن بۆم، تەنها دەمەوێت بیرى خۆمى بهێنمەوە کە ئەو مەینەتى و نەهامەتیەى تووشم بووە دڵۆپێکە لەچاو مەینەتى ئەوانەى کە دەناڵێنن و مردن لەبرى ژیانى پڕ لە ناسۆرى و دۆزەخ هەڵدەبژێرن، هەندێکیان بە ڕاستى هیوایان لەدەستیان داوە تەنها بۆ چەشتنى ئەوەى کە زۆر بەئاسانى پێى دەڵێن ژیان.

 

ئەو ڕووداوە لە ئیتاڵیا بەتایبەتى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیەکى گەورەى دروست کردووە و یانەى ئەى سى میلانیش لە ئەکاونتى فەرمى خۆى سەرەخۆشى لە کەسوکارى کردووە.