گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بارزانی و کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

2021.06.05 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانی و کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بارەگای بارزانی (شەممە 5ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێگەیشت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی وەزیرانی عێراق، هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند . "

 

ئەوەش هاتووە، "هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لە نێوان  پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لە پێناو پاراستنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە و ڕێگریکردن لە هەر دەستوەردانێک."