گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو لەکاتی کۆڵبەریدا جەڵتەی دڵ لێیدا و گیانی لەدەستدا

2021.06.05 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو لەکاتی کۆڵبەریدا جەڵتەی دڵ لێیدا و گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنورەکانی شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوەکە ( 5ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە کۆڵبەرێکی بە ساڵاچووی خەڵکی نەوسوود بە ناوی "وەهبی فەتاحی" لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی گوندی شۆشمێی سەر بە شاری نەوسوود گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەهبی فەتاحی بەهۆی ڕاوستانی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەری گیانی لە دەستداوە.

 

بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە مرۆییە، پێشتر و لە ساڵی 2019 کوڕێکی وەهبی فەتاحی بە ناوی ئەشکان فەتاحی کاتی کۆڵبەری لە سنورەکانی شۆشمێ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە قاچێکی لەدەستداوە.