گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

حاڵەتێکی دەگمەن؛ ژنێک 216 ڕۆژ هەڵگری کۆرۆنا بوو

2021.06.05 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
حاڵەتێکی دەگمەن؛ ژنێک 216 ڕۆژ هەڵگری کۆرۆنا بوو

ناس كورد-

لەحاڵەتێکی پزیشکی دەگمەندا، ژنێک لەباشوری ئەفریقا ماوەی 216 ڕۆژە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و نەخۆشییەکەی تێنەپەڕاندووە، بەپێی زانیارییە پزیشکییەکانیش ڤایرۆسەکە 30 جار لەناو جەستەی ئەو ژنەدا توخمی خۆی گۆڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "لۆس ئانجلۆس"ی ئەمەریکی ( 5ی حوزەیرانی 2021) ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی medRxiv  بڵاوکردەوە کە ئاماژەی بەوەکردووە، " پزیشکان و پسپۆڕانی نەخۆشییە گوزارەکان لە وڵاتی باشوریی ئەفریقا ئەوەیان ئاشکراکردووە، ژنێک کەهەڵگری ڤایرۆسی ئایدزە لە بنەرەتدا، ماوەی 216 ڕۆژە بەدەست پەتای کۆرۆناوە دەناڵێنێت و تائێستا نەخۆشییەکەی تێنەپەڕاندووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕاپۆرتە پزیشکییەکان ئەوەیان دەرخستووە، لەو ماوەیەدا کۆرۆنا 30 جار توخمی خۆی لە جەستەیدا گۆڕیوە".

 

لای خۆیەوە تولین دی ئۆلیڤیرا، زانای پسپۆڕ لە زانستی بۆماوەیی لەزانکۆی (کوزالۆ ناتال) بە ماڵپەڕەکەی وتووە، " پێدەچێت توشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز ڕۆڵی باڵای هەبێت لە ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییە کە ئەوەش وادەکات ئەو جۆرە نەخۆشانە بۆ ماوەیەکی درێژتر گیرۆدەی نەخۆشییەکە بن و بەئاسانی چاک نەبنەوە".

 

هەرلەوبارەیەوە، خوان ئەمبرۆسینی، پسپۆڕ لەنەخۆشییە گوازراوەکان لەزانکۆی بەرشەلۆنە دەڵێت، " ئەو کەسانەی کە گیرۆدەی نەخۆشی ئایدز بوون دەبنە سەرچاوەیەکی بەردەوام بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".