گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەخۆشییە سێکسییەکانی کەم کردووەتەوە

2021.06.05 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەخۆشییە سێکسییەکانی کەم کردووەتەوە

ناس كورد-

داتا فەرمییەکانی وڵاتی نەرویج ئاشکرایانکرد، لەدوای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە ڕێژەی توشبوون بەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی ئەنجامدانی  پەیوەندیی سێکسیەوە دروست دەبن بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە، بەڵام ئەو نەخۆشییە سێکسیانەی کە بەهۆی هاوڕەگەزبازییەوە دروست دەبن تاڕادەیەک زیادیان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "مۆنتیکارلۆ"ی فەرەنسی ( 5ی حوزەیرانی 2021) پاڵپشت بەچەند داتایەکی فەرمیی وڵاتی نەرویح بڵاویکردەوە، "لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا و پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی وخۆپارێزی لەپەتاکە، ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشییە سێکسییەکان کەمیان کردووە".

 

بەگوێرەی ماڵپەڕە فەرەنسییەکە، داتا فەرمییەکانی نەرویج لەوبارەیەوە بەم شێوەیە بووە، "نەخۆشی سەیەلان بەڕێژەی لە 39% کەمیکردووە، نەخۆشی کلامیدیا بەڕێژەی لە 11 % کەمیکردووە و نەخۆشی ئایدز بەڕێژەی لە 20% کەمی کردووە".

 

ئۆیڤیند نیلسن، بەرپرسی تەندروستیی گشتی لە پەیمانگەی نەرویج لەوباریەوە دەڵێت، "کەمبوونەوەی  ئەو نەخۆشیانە لەساڵی 2020دا، دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکارەکانی داخستنی گشتی کە لە دەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا لەبەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان پەیڕەو کرا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرچەندە کێرڤی ئەو نەخۆشیانە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام لەلایەکی دیکە ڕێژەی ئەو نەخۆشیانە کە لە ئاکامی پەیوەندی سێکسیی نێوان هاورەگەزخوازەکانەوە ڕوودەدات زیادیان کردووە".

 

نیلسن ئەوەشی وتووە، "بەشێوەیەکی سەرسامانە ڕێژەی نەخۆشی (زەهری) کە یەکێک لەنەخۆشییە سکسییەکان بەڕێژەی 39% لەنێوان هاوڕەگەزخوازەکاندا زیادکردووە، ئەو نەخۆشییە نیشانەکانی لەنەخۆشی (سەیەلان) کەمترە، بەڵام زۆر مەترسیدارە و بەشێوەیەکی خێرا دەگوازرێتەوە".