گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چیرۆکێکی سەیر؛ خاوەنی 75 ملیۆن دۆلارە و نازانێت پارەکەى لە کوێ داناوە

2021.06.05 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکێکی سەیر؛ خاوەنی 75 ملیۆن دۆلارە و نازانێت پارەکەى لە کوێ داناوە

ناس کورد-

پیاوێکى دانیشتووى بەرتانیا دواى ئەوەى 75 ملیۆن دۆلار لە قاچاخچێتى مارى دەگمەندا کۆدەکاتەوە، لەبیرى دەچێتەوە پارەکەى لە کوێ شاردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "سەن"ى بەریتانى (5ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، "جیلربت خو"ى تەمەن 67 ساڵ ماوەى 3 ساڵ قاچاخچێتى مارى بچوک و دەگمەنى کردووە و بردوونى بۆ ڕۆژهەڵاتى دوور، بەهۆى ئەوەشەوە بڕى 75 ملیۆن دۆلارى کۆکردووەتەوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، خو چەند وێنەیەکى بڵاوکردووەتەوە و تێیدا پارچە ئاڵتونەکانى پیشانداوە و شانازى بە سەروەت و سامانەکەیەوە کردووە، لە ئێستادا تۆمەتى بە پاچاخبردنى گیاندارانى ڕووبەڕوو کراوەتەوە و ماوەى دوو ساڵ زیندانى بۆ بڕاوەتەوە، بەڵام جێبەجێکردنى وەستێنراوە.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشداوە، پارێزەرانى خو باسیان لەوەکردووە کە لەئێستادا نازانێت سەروەت و سامانەکەى لەکوێدا شاردووەتەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى تووشى خڵەفان بووە، دادوەریش دانیشتنى دادگاکەى دواخستووە و جەختی لەوەکردووەتەوە، پێویستە پارەکان لە شوێنێک بن و بدۆزرێنەوە.