گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وتەبێژی کازمی: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە سزا دەدرێن

2021.06.05 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی کازمی: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە سزا دەدرێن

ناس کورد-

شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى عێراق و وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق ئیدانەى هێرشکردنە سەر هێزەکانى پێشمەرگە دەکەن و بە کارێکى ترسنۆکانە و ناپاکى ناوى دەبەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق (5ى حوزەیرانى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "ئیدانەى ئەو دەستدرێژییە تیرۆرستییە ترسنۆکانە دەکەین کە کرایە سەر یەکەیەکى سەربازى عێراقى لە هێزەکانى پێشمەرگە لەسەر ڕێگەى چیاى مەتین لە پارێزگاى دهۆک لەسەر دەستى هێزێکى چەکداریى ناعێراقى."

 

ئاماژەى بەوەشداوە، "هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و هەرکەس دەستدرێژى بکاتە سەر خوێنى عێراقییەکان و ئاسایشیان ئەوا سزاى دادپەروەرانە وەردەگرن، سەرەخۆشى لە کەسوکارى ئەو 5 پێشمەرگە دەکەین کە شەهید بوون و نزاى زوو چابوونەوە بۆ بریندارەکانیش دەکەین."

 

وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە، جەخت لە سەپاندنى سەروەرى عێراق لەسەرجەم خاکى عێراق و ڕێگرتن لە هەر پێشێلکارییەک ناوخۆیى بێت یاخود دەرەکى دەکەینەوە، بەپێى بنەکانى دەستور ڕێگە نادرێت عێراق بکرێتە ناوچەیەک بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانى.

 

لەلایەکى ترەوە شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى بڵاویکردووەتەوە، " 5 پاڵەوان لە هێزە چەکدارەکانمان لە پێشمەرگە شەعید بوون و 5ى تر بریندار بوون، ئەوەش لەکاتى بەجێهێنانى ئەرکى خۆیان لەسەر خاکى نیشتمان."

 

ئەوەش هاتووە، "لەکاتێکدا ئەو دەستدرێژییە ڕەتدەکەینەوە، لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە ناپاکییە دەکرێت بۆ زانینى وردەکارییەکانى، سەرەڕاى سەرەخۆشى لە کەسوکارى قوربانییەکان شانەکە جەختیلەوەشکردووەتەوە، هێزەکانى پێشمەرگە پاڵەوانى هێزى نیشتمانین و پاڵپشتییەکى بەهێزن بۆ هێزە چەکدارەکان و قەڵغانێکى پەتەوى نیشتمانن دژى دوژمنەکانى."