گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەرپرسێکى حەشد: حکومەتى کازمى مەترسیدارترین هەڵە دەکات

2021.06.05 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى حەشد: حکومەتى کازمى مەترسیدارترین هەڵە دەکات

ناس کورد- 

بەرپرسێکى حەشدى شەعبى دەڵێت، حکومەت هەوڵى ئەوە دەدات مەترسى بهێنێتەوە عێراق لەکاتێکدا دوور خرابوویەوە، سەدان سەبایا و منداڵ و ژنان لە خێوەتگەکانى داعشدان و ئاوڕیان لێ ناداتەوە، بەڵام کەسوکارى چەکدارانى ئەو ڕێکخراوە دەگەڕێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود ئەعرەجى، ئامرى حەشدى شەعبى لە قەزاى شنگال (5ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاندووە، لە خێوەتگەکانى داعشدا بەتایبەتى خێوەتگەى هول سەدان ژنانى سەبایاى دەستى داعش و منداڵان و ژنان بوونیان هەیە و حکومەت هیچ ئاوڕێکیان لێ ناداتەوە، لەکاتێکدا خێزانى چەکدارانى داعش دەگەڕێنێتەوە موسڵ.

 

باسى لەوەشکردووە، حکومەت هەوڵى گێڕانەوەى خێزانى ئەو کەسانە دەدات کە شوێنەوارەکانى موسڵ و شارستانى و ژێرخانى موسڵیان وێرانکرد، بەڵام قوربانى دەستى ئەو چەکدارانە جێدەهێڵێت، کە تائێستاش لەژێر دەستى تیرۆرى تەکفیرین.

 

ئەو بەرپرسەى حەشدى شەعبى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، حکومەت مەترسیدارترین هەڵە دەکات بە گرتنە خۆى ئەو خێزانانەى کە لەسەر شاشەکان دەردەکەون و بیرۆکەى خوێناوییان هەیە و بەڵێنى کوشتن و سەربڕینى خەڵک دەدەن.