گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

فەتح لەبارەى هێرشەکانی تورکیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکات

2021.06.05 - 16:02
App store icon Play store icon Play store icon
فەتح لەبارەى هێرشەکانی تورکیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکات

ناس کورد-

بۆ ڕاگرتنى لەشکرکێشیەکانى سوپاى تورکیا، پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى فەتح داواى کۆبوونەوەى هەر سێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق و دانانى ڕێگەچارەیەکى خێرا دەکات بە بەکارهێنانى کارتى ئابووریشەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى (المدى)ى عێراقى، فازیڵ فەتلاوى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح لە پەرلەمانى عێراق (5ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاندووە، سەرکێشیەکانى تورکیا و بێدەنگى حکومەتى عێراق واى کردووە ئەنقەرە لە عێراقدا پێ ڕابکێشێت.


دەشڵێت، پێویستە کۆبونەوەیەکى بەپەلەى سێ سەرۆکایەتیەکە بکرێت بۆ چارەسەرکردنى قەیرانەکە و دۆزینەوەى ڕێگا چارەیەکى خێرا.

 

فەتلاوى باسى لەوەش کردووە، حکومەتى عێراق دەبێت هەڵوێستى یەکلاکەرەوەى هەبێت و بانگى باڵیۆزى تورکیا لەبەغدا بکات و هەروەها چەکى ئابوورى لەدژى تورکیا بەکاربهێنێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگى نیسانى ڕابردووەوە تورکیا بەچڕى چەندین ئۆپەراسیۆنى بەپاساوى شەڕى پەکەکە بۆ ناو خاکى هەرێمى کوردستان لەناوچەکانى مەتینا و ئەفشین و باسیان بەرپاکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و دانپێدانە فەرمییەکانى حکومەتى هەرێم و عێراقیش هاتووەتە ناو قوڵایى خاکى عێراقەوە.