گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی بزانە

ئەمریکا ’’دەرمانێکی سیحری’’ پەسەند کرد بۆ کەمکردنەوەى کێش

2021.06.05 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ’’دەرمانێکی سیحری’’ پەسەند کرد بۆ کەمکردنەوەى کێش

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی خواردن و دەرمانی ئەمریکا ڕەزامەندی دا بە بەکارهێنانی دەرمانێکی شەکریی بەناوبانگ بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی، ئەوەش هاوکاری زۆرێک لەو کەسانە دەکات کە بە دەستی نەخۆشییەکانی قەڵەوییەوە دەناڵێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی (5ی حوزەیرانی 2021) ئاشکرای کرد، دەرمانى Wegovy دەدرێتە ئەوانەى کە دەیانەوێت کێشى خۆیان دابەزێنن بەتایبەت ئەو دەرمانەش تێکەڵەیەکە لە هۆرمۆنەکانى ناو ڕێخۆڵە و برسیەتى کەم دەکاتەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو دەرزییە هەفتانە لەژێر پێستەوە دەدرێت و لەئێستاشدا وەکو دووەم چارەسەرى بۆ نەخۆشى شەکرە بەکاردەهێنرێت.

 

زاناکانیش لەو بارەیەوە دەڵێن، کاریگەرى دەرمانەکە پشت دەبەستێت بە جێبەجێکردنى سیستمێکى خۆراکى تەندروست و هەروەها بەردەوام بوون لەسەر وەرزش.

 

باس لەوەش کراوە، داهێنانى ئەو دەرمانە لەکاتێکدایە کە زیاتر لە 100 ملیۆن هاوڵاتى ئەمەریکا بەدەست کێشى زیادەى لەشیانەوە دەناڵێنن.

 

بەپێى توێژینەوەیەکیش کە بۆ زانینى کاریگەرى دەرمانە کراوە، دەرکەوتووە ئەوانەى ئەو دەرمانەیان بەکارهێناوە بەڕێژەى 15% کێشیان  لەماوەى 16 مانگدا کە نزیکەى 34 دەرمانەکەیان وەرگرتووە کەمبووەتەوە، بەڵام گروپێکى تریش کە هەمان دەرمانیان پێدراوە دەرکەوتووە بەڕێژەى 2.5% کێشیان کەمى کردووە.