ناس کورد-
لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق، ڕۆژى میوانداریکردنى وەزیرى دارایى دەستنیشان کرد بۆ تاوتوێ کردنى بڕیارى 315 و چەند بڕگەیەکى بودجەکە، هاوکات چەند نهێنینەکیشى لەسەر پەککەوتنى چەند بڕگەیەکى ترى بودجەکە ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد مەزهەر، ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (4ى حوزەیرانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، بودجەى ساڵى2021 سوورە لەسەر جێبەجێکردنى مادەى 315 و حکومەتیش تانەى لەزیاتر لە 10 بڕگەی بودجەکە داوە و ئەوەش هۆکارێکە بۆ پەککەوتنى هەندێ لەبڕگەکانى.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، وەزارەتى دارایى بڕیارى 315 نابەستێت بە تانەکانى حکومەتەوە بەتایبەت چەندین چینى فەرمانبەران چاوەڕوانى بڕیارەکەن.
مەزهەر باسى لەوەش کرد، هەفتەى داهاتووش وەزیرى دارایى و ژمارەیەک شارەزاى پێشکەوتوو میواندارێتى لیژنەى دارایى دەکەن بۆ تاوتوێ کردنى جێبەجێکردنى بڕیارى 315.