گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى وەزیرى کشتوکاڵى عێراق لەبارەى کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنورییەکانى هەرێم 

2021.06.04 - 21:46
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى وەزیرى کشتوکاڵى عێراق لەبارەى کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنورییەکانى هەرێم 

ناس کورد- 

وەزیرى کشتوکاڵى عێراق ڕایگەیاند، گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا کە زۆربەى کێشەکانى ساڵانى ڕابردوو لەپرسى کشتوکاڵ و خاڵە سنورییەکان چارەسەر دەکات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد کەریم خەفاجى، وەزیرى کشتوکاڵى عێراق (4ى حوزەیرانى 2021) لەمیانەى لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، دواى سەردانەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان خشتەیەکى کشتوکاڵى نوێیان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمدا داناوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنى بەروبومە کشتوکاڵیەکان لە باکوورەوە بۆ باشوور بەپێى وەرزى بەرهەمهێنانیان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لە ڕێککەوتنەکەیاندا لەگەڵ هەرێم بڕى پێویستى بەرهەمى ئاژەڵیش بەردەست دەبێت چونکە بەڕێژەى 30% بەرهەمهێنانى عێراق لە هەرێمەوەیە.

 

خەفاجى ڕونیکردەوە، لێتێگەیشتن بۆ کۆنترۆڵکردنى خاڵە سنورییەکان و ڕادەستکردنى بەروبومەکان لەهەرێمەوە دواى کۆنترۆڵکردنیان هاتووەتە ئاراوە و بەپێى ڕێککەوتنەکەش ڕێگە بەهاوردەکردنى عەلەف لەهەرێمەوە دەستکەوتێکە و هەروەها لەسەر زۆر پرسى ترى پەیوەندیداریش ڕێککەوتن کراوە و خاڵى پەیوەستبوونى نێوان هەرێم و فیدراڵ دیاری کراوە و ڕێککەوتنەکەش زۆربەى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى ساڵانى ڕابردوو لەو پرسانەدا چارەسەر دەکات.

 

لەبارەى بەربەستەکانیشەوە، وەزیرى کشتوکاڵى عێراق ئەوەشى خستووەتە ڕوو، بەربەستەکان زیاتر پەیوەندى بەبودجەوە هەیە لەوانە نەدانى شایستە داراییەکانى جوتیاران و هەروەها پاڵپشتى نەکردنى وەزارەت بەدابینکردنى پێداویستییە کشتوکاڵییەکان.