ناس کورد-
بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە ئێوارەى ئەمڕۆ مامى خۆى کوشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزكای سلێمانی (4ى حوزەیرانى 2021) رایگەیاند "ئەو تۆمەتبارەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی سەرچنار مامی خۆی كوشت لەلایەن. هێزەكانمانەوە لە شارەزور دەستگیر كرا".
هاوکات لە راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوە کراوە، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی وارماوای سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی مامی خۆی به‌چه‌قۆ كوشت.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كه به‌دواداچونی به‌په‌له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجامبده‌ن‌و تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو دوای كه‌متر له‌دوو كاتژمێر توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌قه‌زای شاره‌زوورو له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی وارماوای سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، تۆمه‌تبار (ب، و، ئ) له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
كاتژمێر 4:56 خوله‌كی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 2021/6/4، له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، كوڕێك به‌چه‌قۆ مامی خۆی كوشت و تۆمه‌تبار دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات.