گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کازمى بۆ ڕۆژنامەنوسە ئێرانیەکان:ناچمە ناو هەڵبژاردن و پشتیوانى هیچ هاوپەیمانێتێەکیش ناکەم

2021.06.04 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى بۆ ڕۆژنامەنوسە ئێرانیەکان:ناچمە ناو هەڵبژاردن و پشتیوانى هیچ هاوپەیمانێتێەکیش ناکەم

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق جەخت لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و دادپەروەر لەو وادەیەى کە دیاریکراوە دەکاتەوە و دەڵێت، بۆ بەدیهاتنى یەکسانى لەکێبرکێ و دادپەروەرى بەشدارى تێدا نەکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (4ى حوزەیرانى 2021) لەمیانەى کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ پەیامێنرانى میدیا ئێرانییەکان ڕایگەیاند، عێراقیەکان پێویستیان بەهەڵبژاردن هەیە و قەیرانى متمانە لەنێوان لایەنە سیاسیەکان و شەقامدا هەیە و هەروەها پەرتبون و ناکۆکى ڕاستەقینەش هەیە.

 

بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئێران، کازمى لەو کۆبونەوەیەدا ئەوەشى پرسیوە، ئەو بۆچى هاتووە بۆ سەرۆکایەتى وەزیران..؟ ئەو لەڕێگەى هەڵبژاردنەوە نەهاتووە بەڵکو لەئەنجامى قەیرانێکى کۆمەڵایەتیەوە هاتووە و هەروەها ئەوەشى پرسیوە ئایا پێویستیان بە دامەزراوە نیە بۆ هەڵبژاردنەکان..؟. 

 

وتوشیەتى، هەندێک هەیە بەهەموو شێوەیەک هەوڵى ئەوە دەدەن سەرۆک وەزیران وەکو شەیتان پیشان بدەن.

 

کازمى باسى لەوەش کردووە، لەگەڵ چرکەساتى دەنگدان پێى لەپەرلەمان لەکارنامەکەیدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کار بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و پێشوەختە دەکات و لەماوەى ساڵێکیشدا ئەوە دەکات و 6ى حوزەیرانى ئەمساڵى دیاری کرد ئیدى چۆن جیدى نیە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن وەکو هەندێک دەڵێن.



کازمى باسى لەوەش کردووە، لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ کۆمسیۆندا کۆبونەتەوە و ئەو ڕێکەوتەیان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە دیاری کردووە و ئەو ڕاستیەش وەڵامێکە بۆ تۆمەتەکان و ئەوەشى دەڵێت کە ئەو نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت ئەوە وەڵامى ئەوە چونکە ئەو داواى کردووە 6ى حوزەیران هەڵبژاردن بکرێت.

  

سەرۆک وەزیرانى عێراق دەشڵێت، بەهەموو دڵنیاییەکەوە ئەو خۆى هەڵنابژێرێت بۆ ئەوەى پەیامێکى ڕاستەقینە بۆ هەمووان بنێرێت کە ئەوەى بەلایەوە گرنگە شوناسى نیشتیمانى عێراق و هەروەها دانانى بناغەیەکى دادپەوەرییە بۆ هەمووان و ئەگەر ئەو خۆى کاندید بکردایە ئەوا مەوداى کێبرکێ لەنێوان دەوڵەت و پارە و دەسەڵاتدا دەبوو ئەو کات هەڵبژاردنێکى دادپەروەرانەش بەڕێوە نەدەچوو.