گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی وەڵامی پارتی دایەوە، کەرکوک و حکومەتی هەرێم هاوتەریبن

2019.06.16 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی وەڵامی پارتی دایەوە، کەرکوک و حکومەتی هەرێم هاوتەریبن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، خاڵی كۆك و هاوبەش بۆ چارەسەری كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، بەپێی رێككەوتنی سیاسی یەكێتی و پارتییە. . میدیای فەرمی یەکێتی لە زاری لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی ئەو حزبەوە وەڵامی لێدوانێکی مەحمود محمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی دایەوە و ڕایگەیاند، دانانی پارێزگاری کەرکوک و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەپێی رێككەوتنی سیاسی یەكێتی و پارتیی دەبێت. . لەتیف شێخ عومەر ڕایگەیاندووە، ئەگەر لەڕووی ئالیەتی جێبەجێكردنەوە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ پڕۆسەی دانانی پارێزگاری كەركوك بە دوو ئالیەتی جیاواز بن، بەڵام ئەوەی هاوبەشە و كۆیاندەكاتەوە بەپێی رێككەوتنی  سیاسییە كە ئەو دوو پڕۆسەیە هاوتەریبی یەكدەبن. . ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2019، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکرات دوای کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، پرسی پارێزگاری کەرکوک و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت جیاوازن و وتی: "ئەم بابەتە دەكەوێتە دەست جەنابی سەرۆك بارزانی لەگەڵ كاك كۆسرەت، ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بە دانانی پارێزگاریشەوە لای ئەوانە." . یەکلا کردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک هێشتا کێشەی سەرەکی نێوان یەکێتی و پارتیە و لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدی سەرۆکی هەرێم، فراکسیۆنی سەوز بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کرد.