ناس کورد-
لەشارى دهۆک و لەناو کەمپى شاریاى ئاوارە ئێزیدییەکان ئاگرێکى گەورە کەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
(ناس کورد) زانیوویەتى لە ئاگرکەوتنەوەى کەمپەکەدا نزیکەى 400 خێمەى ئاوارەکان سوتاوە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنى ئاگرەکە و لە هەوڵى کوژاندنەوەى ئاگرەکەدان.
هاوکات عەلى تەتەر، پارێزگارى دهۆک گەیشتووەتە شوێنى ئاگرکەوتنەوەکە و ئاماژەى بەوە کرد، بەهۆى بوونى سوتەمەنى لەناو کەمپەکەدا و ئاگرگرتنیان کوژاندنەوەى ئاگرەکە ئاسان نییە و کاتى دەوێت.
سەرچاوە پزیشکییەکانى ناوچەکەش ئاماژە بە بوونى بریندار دەکەن بەهۆى ئاگرکەوتنەوەکەوە و بەگوێرەى وتەى ئەو سەرچاوانە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن.