گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەڵێت: من کەسێکی شکستخواردووم

کیم کارداشیان باس لە هۆکاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی دەکات

2021.06.04 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
کیم کارداشیان باس لە هۆکاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی دەکات

ناس کورد-

کیم کارداشیان خانمەی مۆدیل و گورانبێژ و ئەستێرەی دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەمیانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا بەگریانەوە باسی جیابوونەوەی خۆی وهاوسەرەکەی "کانی ویست" کرد دوای حەوت ساڵ لە هاوسەرگیری و دەڵێت، "من کەسێکی شکست خواردووم."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی هەواڵیی "سکای نیوز"ی عەرەبی ( 4ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، کیم کارداشیان کاتێک پرسیاری هۆکاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی لێکراوە دەستی بە گریان کردووە وتویەتی، "ئەمە جاری سێهەمە من شکست لە پرۆسەی هاوسەرگیری بهێنیم، من نەمتوانیوە ببم بە پاڵپشت بۆ هاوسەرەکەم، ئەو بەردەوام بەهۆی کارەکەیەوە گەشت دەکات، ئەو پێویستی بەوەیە کە من لە هەموو گەشتەکانیدا لەگەڵیدا بم پشتیوانی بکەم، بەڵام من نەمتوانیوە ئەوە بکەم".

 

کارداشیان ئەوەشی وتووە،" من هەست دەکەم کەسێکی شکست خواردووم، من تەنها دەمەوێت هەست بە دڵخۆشی بکەم، لە هاوسەرگیری سێهەمیشمدا شکستم هێنا".   

 

کیم کارداشیان، بەڕەگەز خەڵکی ئەرمەنستانە و لەساڵی 1980 لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لەمانگی شوباتی رابردوو بە فەرمی داوای جیابوونەوەی لە کانی ویست کرد و چوار منداڵی هەیە و یەکێکە لەژنە ملیاردێرەکانی جیهان، کانی ویست-یش یەکێکە لە ئەستێرەکانی گورانی راپ لەجیهان و ئەمەریکا  سامانەکەشی بە زیاتر لە ملیارێک دۆلار مەزەندە دەکرێت .