ناس کورد-
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەلایەن گۆڤارى "NHS"ی ئەمەریکییەوە ئامادەکراوە، زۆربوونى خوێ لەچێشتدا دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى فشاری خوێن و بۆ ڕاگرتنى هاوسەنگیش کۆمەڵێک میوە لەوانە مۆز و فراولە و ئەڤۆگادۆ سودبەخشن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بەبەکارهێنانى سۆدیۆم (لە نمونەى خوێ) فشارى خوێن زیاد دەکات، بەڵام مۆز پێکهاتەى پۆتاسیۆمى تێدایە و ئەوەش کانزایەکە دەتوانێت بەرەنگارى ئاستى خوێ لەجەستەدا ببێتەوە، بۆیە ئەوەش گرنگە بخرێتە سەر سیستمى خۆراکى.
هەر لەئەنجامى توێژینەوەکەدا کە 110 هەزار کەس وەکو سامپڵ وەرگیراون، ئەوانەى بەزۆرى میوەکانى ئەڤۆگادۆ و فراولە و ترێ دەخۆن، مەترسى کەمتریان بەتوشبوون بەبەرزبوونەوەى فشاری خۆێن هەیە ئەوەش بەڕێژەى لە 8%.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەڤۆکادۆ پێکهاتەى دژە ئۆکسیدێکى تیدایە کە بە ئەنسۆسیانین ناسراوە و سودى بۆ دابەزاندنى فشاری خوێن هەیە.
چارەسەرێکى تریش کە پێشنیار کراوە، سنوردانانە بۆ خوێ و مادە کحولییەکان و کافایین و هەروەها ئەنجامدانى وەرزش و کەمکردنەوەى کێش و جگەرە نەکێشان.