گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە نرخی دۆلاری تێدایە؟

بودجەی 2022ی عێراق بەدوو بڕگە جیاوازتر دەبێت لە بودجەی ئەمساڵ

2021.06.04 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
بودجەی 2022ی عێراق بەدوو بڕگە جیاوازتر دەبێت لە بودجەی ئەمساڵ

ناس کورد-

ڕاوێژکاریی دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەی ساڵی  داهاتووە و ئاماژەی بەوەشکرد، بودجەکە بەدوو بڕگە جیاوازتر دەبێت لەبودجەی ئەمساڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەرمحەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ( 4ی حوزەیرانی 2021)  لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " حکومەت لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەی گشتیی عێراقە بۆ ساڵی 2022 و بەنیازە لەماوەیەکی نزیکدا ڕەوانەی پەرلەمانی بکات".

 

وتیشی،" بودجەی گشتی ساڵی داهاتوو بە دوو بەرگە جیاوازتر دەبێت لە بوجەی ئەمساڵ، بڕەگەی یەکەم، نرخی  پێشنیازکراوی نەوت لەبودجەکەدا بەرزدەکرێتەوە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا کە پێشتر بەهۆی لێکەوتەکانی کۆرۆناوە نرخەکەی دابەزیبوو".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەبەرەگەی دووەمدا، حکومەت بڕی وەرگرتنی قەرزی دەرکی و ناوخۆی لەپرۆژە یاساکەدا کەمدەکاتەوە بۆ نزمترین ئاست، ئەوەش بەهۆی  گەشەسەندنی ئابوری بە شێوەیەکی گشتی لەجیهاندا."

 

راوێژکارەکەی کازمی جەختی لەوەشکردەوە، " یەکەم کاری خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لەدوای هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو پێکبهێنرێت، تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2022 دەبێت، چونکە سەختە عێراق بەبێ بوونی بودجەوە بچێتە ناو ساڵێکی نوێوە".

 

وتیشی، "بەپێچەوانەوە عێراق ناچار دەبێت کار بە یاسای ئیدارەی دارایی ساڵی 2021 بکات کە تێیدا دەتوانرێت تەنها یەک لەسەر دوانزەی خەرجییەکانی بودجەی 2021 خەرج بکات بەبێ  تەرخانکردنی هیچ پارەیەک بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان."