گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کەی و چۆن؟

ڕووسیا: نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 200 دۆلار

2021.06.04 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووسیا: نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 200 دۆلار

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت پابەندی پێشنیازی ئاژانسی وزەی جیهانی بن بۆ ڕاگرتنی وەبەرهێنان لە پرۆژە نەوتییە نوێیەکان، ئەوا پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 200 دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "روسیا تودەی" ( 4ی حوزەیرانی 2021) ئەلسکاندەر نۆڤاک، سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا  لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی (بترسبۆرگ)ی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری ئابوری ڕایگەیاندووە، " پابەندبوون و پەیڕەوکردنی پلانەکانی ئاژانسی وزەی جیهانی لەبارەی کەمکردنەوە یاخود ڕاگرتنی وەبەرهێنان لەپرۆژە نەوتییە نوێیەکان، لێکەوتەی گرنگی دەبێت".

 

ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو پێشنیازە دەبێتە هۆکاری ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بگاتە 200 دۆلار".

 

وتەکانی سەرۆکوەزیرانی روسیا، لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەر ئاژانشی وزەی جیهانی داوای لەبەرهەهێنەرانی کەرتی نەوت لەجیهاندا کرد چیدی تەمویلی پرۆژەی نەوتی نوێ نەکەن، ئەوەش وەک  هەڵمەتێک بۆ پارێزگاری کردن لەکەشوهەوای جیهان و کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمەکان و گەیاندنی رێژەیان بەسفر تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە.