گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستیی جیهانی لەبارەی کوتانی منداڵان بە ڤاکسینی کۆرۆنا ڕوونکردنەوە دەدات

2021.06.04 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی لەبارەی کوتانی منداڵان بە ڤاکسینی کۆرۆنا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

شارەزایەکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پسپۆر لە ڤاکسینەکان ڕایگەیاند، لە ئێستادا کۆتانی منداڵان بە ڤاکسینی کۆرۆنا پێویستییەکی هەنووکەیی نییە بۆ ڕێکخراوەکەیان و لە پێشەنگی ئەولەویاتەکانی ئەواندا نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کیت ئۆبراین، گەورە شارەزای ڕێکخراوە جیهانییەکە لەبواری ڤاکسینەکان ( 4ی حوزەیرانی 2021) لە میانەی گۆنگرەیەکی ڕێکخراوەکەدا ڕایگەیاند، " تۆێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە منداڵان بەڕێژەیەکی زۆر بەدوورن لەمەترسییەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە کۆتانی منداڵان لە چوارچێوەی پلانە هەنووکەیەکانماندا نییە".

 

وتیشی، " لەئێستادا دەبێت پلانی ئێمە ئاراستە بکرێت بۆ فەراهەمکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی جیهان کە لەئێستادا جۆرێک لە کەمی و کورتهێنانی پێوە دیارە، پێویستە لەسەر وڵاتە ئەوروپییەکان  و دەوڵەمەندەکان بەهیچ شێوەیەک لەئێستادا بیر لە کۆتانی منداڵان نەکەنەوە و ئەو توانایەیان تەرخان بکەن بۆ کوتانی توێژەکانی تر".  

 

ئۆبراین، جەختیلەوەشکردووەتەوە، " بیرۆکەی کوتانی منداڵان بە ڤاکسینەکانی دژبە کۆرونا بۆ دوورخستنەوەیان نییە لەتوشبوون بە پەتاکە، بەڵکو بۆ ڕێگرتنە لەگواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەڕێگەی ئەوانەوە بۆ خانەوادەکانیان و کەسانی دیکەی بەتەمەن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت لە ئێستادا پلانی کوتانەکان ئاراستە بکرێن بۆ کوتانی  کارمەندانی تەندروستی، کەسانی بەتەمەن و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، نەک منداڵان و هەرزەکاران".

 

وتەکانی ئۆبراین، لەکاتێکدایە کە هەریەکە لە ئەمەریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا ڕایانگەیاند کە پلانیان هەیە لەماوەی داهاتوودا منداڵانی تەمەن نێوان 12 ساڵان بۆ 15 ساڵ بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن.