گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستبەسەر سامانەکەی محەمەد ڕەمەزاندا گیرا.. لەگەڵ هێڵی ڵەڤ دەرکەوت

2021.06.04 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
دەستبەسەر سامانەکەی محەمەد ڕەمەزاندا گیرا.. لەگەڵ هێڵی ڵەڤ دەرکەوت

ناس کورد- 

محەمەد رەمەزان، ئەکتەر و گۆرانبێژی بەناوبانگی عەرەب و وڵاتی میسر کە لەم دواییەدا سىەرقاڵی تۆمارکردنی کلپێکی هاوبەشە لەگەڵ کچە مۆدیل و گۆرانبێژی کورد "هیلی لۆڤ" ئاشکرایکرد، بە هۆکارێکی نادیار حکومەت دەستی بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا گرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد رەمەزان ( 4ی حوزەیرانی 2021) لە هەژماری خۆی لەئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەڵێت، فەرمانبەرێکی ئەو بانکەی کە ئەو پارەکانی تێدا داناوە، پەیوەندی پێوەکردووە و پێی وتووە لەئێستادا ناتوانێت مامەڵە بەپارەکانییەوە بکات، چونکە حکومەت دەستی بەسەرداگرتووە.

 

هەر لە گرتە ڤیدیۆکەدا ڕەمەزان بەپێکەنینەوە دەڵێت،" بەفەرمانبەرەکەم وت هیچ کێشەم نییە، گۆشتی سەرشانم بەخێری ئەم وڵاتە دروست بوو، زۆربەی خەڵک لەکاسبکاران و جوتیاران وخەڵکی ناوچەی سەعید دوو هێندەی ئەو پارەیەی کە لەبانکدا هەڵیدەگرن لەماڵەوە هەیانە".

 

لای خۆیەوە دەسەڵاتدارانی میسر دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە ڕوونکردنەوەیان لەسەر پرسەکە دا و رایانگەیاند، " دادگا بریاری داوە سامان و پارەکانی محەمەد رەمەزان بەشێوەیەکی کاتیی دەستی بەسەردا بگیرێت، ئەوەش بەهۆی دۆسییەیەکی پێشووەوە بووە کە تێیدا دادگا بریاریداوە قەرەبووی فڕۆکەوانێکی هێڵی ئاسمانیی میسر بکرێتەوە کە بەهۆی سێڵفییەکی ڕەمەزانەوە لەناو کابینەی لێخوڕینی فڕۆکەکەدا بە یەکجاری لە کارەکەی دوور خراوەتەوە".

 

فرۆکەوانەکە کە پێش شەش مانگ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە پێش مردنی داوایەکی یاسایی لەسەر رەمەزان لەدادگا تۆمارکردوە کە تێیدا داوای 25 ملیۆن جونەی میسری کردووە وەک قەرەبوو، دادگاش دوای چەند دانیشتنێک بریارێکی لە بەرژەوندی فڕۆکەوانەکە دەرکردووە کە دەبێت رەمەزان، بری شەش ملیۆن جونەی وەک قەربوو بدات بە وارسی فڕۆکەوانەکە.

 

محەمەد رەمەزان، یەکێکە لە ئەکتەرە دەوڵەمەندەکانی وڵاتی میسر و بەگوێرەى زانیارییەکان سامانەکەی بە 10 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئەو ئەکتەرە زۆرترین قسەی لەسەرە بەهۆی ڕەفتارە سەیرو سەمەرەکانییەوە کە بەڤیدیۆ و وێنە لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان دەکاتەوە".

 

جێی ئاماژەیە رەمەزان، ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ کچە مودێل و گۆرانبێژی کورد هیڵی لۆڤ سەرقاڵی تۆمارکردنی دویتێکە کە بریتیە لە بەرهەمێکی گۆرانیی تێکەڵ لەستایلی ڕاپ و شێوازی میوزیکی خۆرهەڵاتی.