گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سۆمۆ: هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبووە

2021.06.04 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
سۆمۆ: هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبووە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە هەناردکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیاکەیانەوە، راشیگەیاند، پێشبینی دەکەن نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە ( 4ی حوزیرانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق نزیک بووەتەوە لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا".

 

وتیشی، "نەوتی عێراق بۆ هەموو جیهان هەناردە دەکرێت، ڕێژەیەکی زۆر لە نەوتەکەی لەلایەن وڵاتانی ئاسیاوە دەکردڕێت، ئەوەش دوای گەڕانەوەی جوڵەی ئابوریی جیهان".

 

یاسری ئەوەشی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەڕێمی کوردستان تائێستا پابەند نەبووە بە هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سومۆوە سەرباری ئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ئەو پرسەی لەڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە چارەسەرکردووە".

 

بەرپرسەکەی کۆمپانیای سۆمۆ، پێشبینی ئەوەشی کردووە کە لەماوەی داهاتوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبێتەوە، ئەوەش دوای باشبوونی دۆخی ئابوریی جیهان و کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.