گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فەرماندەیەکی ئێرانی نزیک لە قاسم سولەیمانی لە سوریا کوژرا

2021.06.04 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەیەکی ئێرانی نزیک لە قاسم سولەیمانی لە سوریا کوژرا

ناس کورد- 

میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی دوو فەرماندەی سوپای پاسدارانی لە بۆسەیەکی داعشدا لە سوریا ڕاگەیاند کە یەکیکیان کەسیکی نزیک لە قاسم سولەیمانی بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی فەرمیی ئێران (هەینی 4ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، "حەسەن عەبدوڵڵازادە و موحسین عەباسی کە دوو فەرماندەی سەربە سوپای پاسداران بوون لە بۆسەیەکی چەکدارانی داعشدا لە دێرەزوور کوژران." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو فەرماندەیە وەک ڕاوێژکاری سەربازی لە سوریا کاریان کردووە. 

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، عەبدوڵڵازادە یەکێک بووە لە کەسە نزیکەکانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران بووە.