گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بۆچی

چەند وڵاتێک جارێکی دیکە دەستیان بەدووبارە کوتانەوەی خەڵک کردووە

2021.06.04 - 10:16
App store icon Play store icon Play store icon
چەند وڵاتێک جارێکی دیکە دەستیان بەدووبارە کوتانەوەی خەڵک کردووە

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، بەشێک لەو وڵاتانەی کە ڤاکسینی سینۆفارمیان بەکارهێناوە بۆکۆتانی هاووڵاتییەکانیان دژبە پەتای کۆرۆنا، جارێکی دیکە ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تیایاندا بەرزبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی"واشنتۆن پۆست"ی ئەمەریکی (هەینی 4ی حوزیرانی 2021) لەڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، " بەشێک لەو وڵاتانەی کە ڤاکسینی جۆری سینۆفارمی چینییان بەکارهێناوە بۆ کۆتانی هاوڵاتییەکانیان دژبە کۆرۆنا، جارێکی دیکە نەخۆشییە تیایاندا بەشێوەیەکی بەربڵاو سەریهەڵداوەتەوە".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "وڵاتانی ئیمارات، سیشیڵ، چیلی و ئۆرگوای، لەئێستادا ڕێژەی توشبوون بەنەخۆشییەکە تێیاندا بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا کە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە بەدوو ژەمە ڤاکسینی سینۆفارم کوتراون".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە، " وڵاتی بەحرەین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشییەکەی بە ئاستێکی بەرز تێدا  تۆمارکراوە  سەرباری ئەوەی لە 50%ی هاووڵاتیانی بە دوو ژەمی ئەو  جۆرە ڤاکسینەیان کوتاوە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو،" لەئێستادا هەریەکە لەوڵاتی ئیمارات و بەحرەین پلانیان هەیە بەزووترین کات هاووڵاتییەکانیان جارێکی دیکە بە ژەمە ڤاکسینی جۆری فایزەری ئەمەریکی بکوتنەوە سەرباری ئەوەی کە دوو ژەمە ڤاکسینی جۆری سینۆفارمیان پێدراوە".

 

واشنتۆن پۆست باسی لەوەشکردووە، "سەرەڕای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەفەرمی موڵەتی داوە بە وڵاتانی جیهان ڤاکسینە چینیەکە بەکاربهێنن، بەڵام داتاکان ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەو ڤاکسینە ناتوانێت هاوشێوەی ڤاکسینەکانی ئەسترازینکیا و فایزەر توانای بەرگریی جەستەی مرۆڤ دژبە کۆرۆنا بەڕێژەی زیاتر لە 90% بەرزبکاتەوە".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوە جیهانییەکان، "دەرکەوتووە ڤاکسینە چینیەکە دەتوانێت بەڕێژەی لە 79% لێکەوتەکانی نەخۆشییەکە ڕابگرێت بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەخوار 60 ساڵییەوەیە".