گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی نەبوونی ژمارە بە ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.06.04 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی نەبوونی ژمارە بە ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

لەبارەی نەبوونی ژمارە بە ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی هاتوچۆی سەرجەم شارەکان بەمەبەستی نوێکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمن لە هەولێر و نوێکردنەوەیان ماوەی 24 کاتژمێری پێدەچێت، بۆیە ئەو حاڵەتە ڕوویداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ (پێنجشەممە 3ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "وەکو دەبینین لە هەندیک لەتۆرە کومەلایەتیەکان بلاو بووەتەوە کە ئۆتۆمبیلی هاتوچۆ ژمارەی پیوەنیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " وەکو هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنین کە بەڕیوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ، ژمارەی ئۆتۆمبیلەکانی هاتوچۆی سەرجەم شارەکانی کوردستان نوێ دەکاتەوە، بۆیە تۆماری سەرجەم ئۆتۆمبیلەکانی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆیە لە هەولێر و تاکو هاتنەوەی 24 کاتژمێری پێدەچێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ناشکرێت ئۆتۆمبیلەکانی هاتوچۆ لەجوڵە بکەون، چونکە پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتیانەوە، وەکو لەکاتی روودانی رووداوی هاتوچۆدا یان ئیشگری هاتوچۆکان."