گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زانیاریی زیاتر

زیانی نزیکەی سێ ملیار دۆلار لە عێراق ئاشکرا کرا

2021.06.04 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
زیانی نزیکەی سێ ملیار دۆلار لە عێراق ئاشکرا کرا

 ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی ئابوری وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بە هۆی قەیرانی  بڵاوبوونەوەی پەتا کۆرۆناوە، کەرتی گەشتوگوزاری عێراق لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دووچاری زیانێکی قورس بووەتەوە کە بە سێ ملیاردۆلار مەزەندە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حامد موسەوی، ئەندامی لیژنەکە ( 4ی حوزەیرانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، " لە دوو ساڵی ڕابردوودا و بەهۆی لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، عێراق دووچاری زیانێکی ئابوریی سەخت بووەتەوە بە تایبەتی لە کەرتی گەشتوگوزاردا".

 

وتیشی، "کەرتی گەشتوگوزار لەعێراق گورزی قورسی بەرکەوتووە، داتاکان  ئاماژە بەوەدەکەن ئەو کەرتە بەهۆی ئەو پەتایەوە نزیکەی سێ ملیار دۆلار زیانی پێ گەیشتووە، ئەوەش  لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکەوە".

 

موسەوی ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو زیانەی کە بەر کەرتی گەشتوگوزار کەوتووە لەماوەی داهاتوودا ڕەنگدانەوەکانی بەشێوەیەکی ڕوونتر لەسەر ئابوریی عێراق دەردەکەوێت".

 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پشکی شێر لەو زیانە بەهۆی لاوازبوونی کەرتی گشتوگوزاری ئاینییەوە بووە، کە پێش نەخۆشییەکە ساڵانە بە ملیۆنان کەس سەردانی مەزارگە ئاینییەکانی عێراقیان دەکرد".