گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شاندی ئێرانى: هەفتەى داهاتوو کۆتا کۆبوونەوەى دانوستانەکانى ڤییەنا دەکرێت

2021.06.03 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
شاندی ئێرانى: هەفتەى داهاتوو کۆتا کۆبوونەوەى دانوستانەکانى ڤییەنا دەکرێت

 

ناس کورد- 

سەرۆکى شاندی ئێرانى لە گفتوگۆکانى ڤییەنا دەڵێت، کۆبوونەوەى داهاتوو کۆتا خۆبوونەوەى دانوستانەکان دەبێت، پێشى وایە ئەمریکا و وڵاتانى ئەوروپاى بەشدار بڕیارەکانیان سەخت دەبێت.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس عێراقچى، سەرۆکى شاندی دانوستانکارى ئێران لە گفتوگۆکانى ڤییەنا (3ى حوزەیرانى 2021) لە کۆتایى کۆبوونەوەى گەڕى پێنجەمى دانوستانە ئەتۆمییەکانى ڤییەنا وتى، "دواى 10 ڕۆژ لە کارى چڕ گەیشتینە خاڵێک کە سەرجەم شآندەکان هەستیان بەوەکرد کە پێویستە بگەڕێنەوە پایتەختى وڵاتەکانیان بۆ ڕاوێژى زیاتر."

 

ئاماژەى بەوەشدا، "زۆرینەى شاندەکان هیوایان وابوو ئەم خولە کۆتا خولى دانوستانەکان بێت، هەروەک پێشتر وتم و پێشبینیم کرد تائێستاش نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتنى کۆتایى، مەودایەک لە نێوانماندا هەیە، بەڵام هەرچۆنێک بێت دوورنین."

 

عێراقچى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتى، "دەرفەتى یەک هەفتە دراوە تا شاندی وڵاتان ڕاوێژى زیاتر لەگەڵ حکومەتەکانیان بکەن و دواتر دەگەڕێینەوە بۆ دانوستانەکان، دەرفەتێکى باش هەیە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکى باشتر سەبارەت بە بابەتە کێشە لەسەرەکان و چارەسەرکردنیان.

 

پێشى وایە، کاتى ئەوەیە ئەمریکا و دەوڵەتانى ئەوروپى بڕیارە قورسەکان بدەن و دەڵێت، " هیواى ئەوەمان هەیە، سەرەڕاى بەرەوپێشوون لە دانوستانەکاندا تائێستا پێمانوایە پێویستە ڕێکەوتن لەسەر کەیسە سەرەکییەکان بکرێت."