گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک و گەڕانەوەى پارتى گەیشتووەتە ’’خاڵى یەکلاکەرەوە’’

2021.06.03 - 23:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک و گەڕانەوەى پارتى گەیشتووەتە ’’خاڵى یەکلاکەرەوە’’

ناس کورد-

 

کارەکانى لیژنەى ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک بەردەوامە و گەیشتووە خاڵى "یەکلاکەرەوە"، بەڵام هێشتا دیار نییە کەى ئەنجامەکەى رادەگەیەنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵى رابردوو پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى پارێزگاکە و چارەسەرى ئەو کێشانە پێکهێنا کە لەدواى رووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 ەوە سەریانهەڵدا.

 

دوو سەرچاوەى ئاگادار لە لیژنەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ "ناس کورد" یان ئاشکراکرد، کارەکانى ساڵ و نیوى رابردووى لیژنەکە بەرهەمى باشى هەبووەو گەیشتوونەتە دۆخێکى باش، بەڵام ڕێککەوتوون تا گەیشتن بەخاڵى کۆتایی ئاشکرانەکرێت.

 

یەکێک لەسەرچاوەکان وتى "گفتوگۆکانى ئێستا لەسەر مەسەلەى زەوییە کشتوکاڵییەکانە، دەمانەوێت لەسەر ئەو پرسە بگەینە لێکتێگەیشتن و خاڵى هاوبەش".

 

وتیشى "بەگشتى گفتوگۆکان گەیشتووەتە خاڵ و دۆخێکى یەکلاکەرەوە، بەڵام بۆ ئەوەى کاردانەوەى شەقامى پێکهاتەکانى لێنەکەوێتەوە ڕێککەوتووین ئاشکراى نەکەین".

 

بەوتەى سەرچاوەکان، پرسێکى دیکە کە ئێستا بەچڕى گفتوگۆى لەسەر دەکرێت، گەڕانەوەى پارتى یە بۆ کەرکوک و رادەستکردنەوەى بارەگاکانیەتى، بۆ ئەوەش بەڵێندراوە لەبەغداوە و چاوەڕوانى بڕیارى کۆتایی دەکرێت.