گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ

تەقینەوەیەک لەبەغدا روویدا

2021.06.03 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
تەقینەوەیەک لەبەغدا روویدا

ناس کورد-

 

تەقینەوەیەک لەناوچەى کازمییەى بەغدا روویدا و بەهۆیەوە 10 کەس برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، تەنێکى نامۆ لە نزیک ناوچەى "باب المراد" لە کازمییە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونەتە قوربانى.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، تیمەکانى لێکۆڵینەوە چوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن بۆ دیاریکردنى هۆکارى تەقینەوەکە.

لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەکى ئەمنى بە "ناس" ى راگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆى تەقینى بتڵى غازى یەکێک لە چێشتخانەکانى ناوچەکە روویداوە و بەهۆیەوە 10 هاوڵاتى مەدەنى برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.

me_ga.php?id=19737me_ga.php?id=19739me_ga.php?id=19738