گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبادى دەستپێشخەرییەکى تایبەت بە حەشدى شەعبى راگەیاند

2021.06.03 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادى دەستپێشخەرییەکى تایبەت بە حەشدى شەعبى راگەیاند

ناس کورد-

 

حەیدەر عەبادى دەستپێشخەرى "حەشدى نیشتمانى" راگەیاند و داوا لە حکومەت و هێزە سیاسیەکان دەکات لەسەر مێزى گفتوگۆ دابنیشن بۆ قسەکردن لەسەرى و جێبەجێکردنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر (3ى حوزەیرانى 2021) لەبەیانامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەى کاتى ئەنجامدانى هەڵبژاردن و وەک ئەرکێکى نیشتمانى عەبادى دەستپێشخەرى "حەشدى نیشتمانى" تایبەت بە حەشدى شەعبى ڕادەگەیەنێت و داوا لە حکومەت و هێزە سیاسیەکان دەکات گفتوگۆى لەسەر بکەن و ئەنجامى بدەن، ئەوەش بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى ئێستا و ڕێکەوتن لەسەر بنەماکانى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مەلەفە.

 

سەبارەت بە بنەماکانى دەستپێشخەریەکە عەبادى چەند خاڵێکى ئاشکرا کردووە و تێیدا جەختلەوەکراوەتەوە، حەشدى شەعبى هێزێکى شەڕکەرى نیشتمانى شەرەفمەندە و بە یاسا شەرعیەتى وەرگرتووە، بۆیە مانەوەى گرنگە و پێویستە هەوڵەکان بۆ هەڵوەشانەوەى و بە شەیتان و تاوانبار ناساندنى و تۆمەتبارکردنى بە خستنى کەسانى تر ڕەتبکرێتەوە.

 

عەباى ئاماژەى بەوەشداوە، دەبێت ڕێگە نەدرێت لە حەشدى شەعبى بدرێت و نەخزێنرێتە شەڕى ناوخۆیى و ئەجێندا هەرێمى و نێودەوڵەتییەکانى پێ جێبەجێ نەکرێت چونکە هێزێکى پارێزەرى عێراقە، پێویستە وەک هێزێکى شەڕکەرى نیشتمانى یاسایى بهێڵرێتەوە و پابەندى چوارچێوەکانى دەوڵەت بێت هەروەها بەندەکانى یاساى حەشدى شەعبى جێبەجێ بکرێن.

 

حەیدەر عەباى جەختیلەوەشکردووەتەوە، پێویستە جیاوازى لەنێوان حەشدى شەعبى و ئەوانەدا بکرێت کە ناوى بۆ بەرژەوەندى سیاسى و حزبى و هەڵبژاردن بەکاربهێنن، یاخود ئەوانەى بەناویەوە کاردەکەن بۆ بەدەستهێنانى دەستکەوت، کەسایەتییەکان بێت یاخود لایەن و پێکهاتە سیاسیەکان.