گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پەرلەمان بۆ ڕاگرتنى بەرزبوونەوەى بەردەوامى نرخى دۆلار دەجوڵێت

2021.06.03 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان بۆ ڕاگرتنى بەرزبوونەوەى بەردەوامى نرخى دۆلار دەجوڵێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق داواى بانگهێشتکردنى پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق دەکات بەهۆى بەرزبوونەوەى بەردەوامى نرخى دۆلارەوە بەرانبەر دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى دۆلار بەرانبەر دینارى عێراقى چەند رۆژێکە لەبەرزبوونەوە بەردەوامە و لەسەرووى ئەو نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت کە بانکى ناوەندى دیاریکردووە.

 

ماجیدە تەمیمى ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، داواى لە لیژنەى دارایی کردووە وادەى بانگهێشتکردنى پارێزگارى بانکى ناوەندى دیارى بکەن، بۆ تاوتوێکردنى کاریگەرییەکانى بەرزبوونەوەى بەردەوامى نرخى دۆلار و رونکردنەوەى هۆکارەکان و پێویستى کۆنترۆڵکردنى.

 

تەمیمى دەڵێت "بەرزبوونەوەى بەردەوانى نرخى دۆلار کاریگەرى نەرێنى لەسەر ژیانى هاوڵاتییان بەتایبەتى چینى هەژار و ئەوانەى داهاتیان سنوردارە دروستدەکات".

 

نرخى 100 دۆلار لەئێستادا لەسەرووى 149هەزار دینارەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا نرخى فەرمى بانکى ناوەندى عێراق 146 هەزار دینارە.

 

بانکى ناوەندى ئەمڕۆ 184 ملیۆن و 782 هەزار دۆلارى خستووەتە مەزادەوە، کە زیاتر لە 13 ملیۆنى بەشێوەى کاش فرۆشتووە و ئەوەى دیکەى بەشێوەى حەواڵە بووە.

 

لە 20ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دینار بەرانبەر بەدۆلار کەمبکاتەوە و هەر دۆلارێک بەهەزار و 460 دینار جێگیربکات، لە کاتێکدا پێشتر نرخی هەر دۆلارێک بەهەزارو 220 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.