گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار لیستێکى عەرەبى لە حکومەتى ئیسرائیلدا بەشداریدەکات

2021.06.03 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار لیستێکى عەرەبى لە حکومەتى ئیسرائیلدا بەشداریدەکات

ناس کورد-

 

لەدواى دامەزراندنى دەوڵەتى ئیسرائیل لە ساڵى 1948ەوە، بۆ یەکەمجار لیستێکى عەرەبى لە حکومەتى ئەو وڵاتەدا بەشدارى دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فرانس پرێس (3ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردەوە، لیستى عەرەبى یەکگرتوو کە مەنسور عەباس سەرۆکایەتى دەکات وەک یەکەم لیستى عەرەبى لە حکومەتى ئەو وڵاتەدا بەشدارى دەکات، ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووى حکومەتى ئیسرائیلدا ڕووبدات کە لە ساڵى 1948ەوە دامەزراوە.

 

بەپێى ڕێکەوتنەکەى ئەو حزبە لەگەڵ لایەتى دەسەڵاتى نوێى ئیسرائیلیدا، یاساى "کامینیتس"ى تایبەت بە دروستکردنى ناوچە نیشتەجێبوونە نایاساییە ئیسرائیلییەکان هەڵناوەشێتەوە بەڵام لەماوەى 3 ساڵى داهاتوودا ڕێوشوێنەکانى تایبەت بە ڕاگرتنى ئەو یاسایە جێبەجێ دەکرێن، سزاى دارایى ناسەپێنرێت و خانووە نایاساییەکان تێکنادرین لە کۆمەڵگە نیشتەجێبوونە عەرەبییەکان.

 

هەر بەپێی رێککەوتنەکە، لە ماوەى 9 مانگدا داندەنرێت بە زۆرینەى ئەو گوندانەى دانیان پێدا نەنراوە، هەروەها بودجە بۆ کۆمەڵگە نێشتەجێبوونە عەرەبیەکان دابین دەکرێت، لاى خۆشیەوە سەرۆکى لیستى عەرەبى یەکگرتوو ئاماژەى بەوەداوە، ئەو دەستکەوتانە وێنەیان نییە و ڕێگەیەکە بۆ هەستانەوەى ناوچە عەرەبییەکان.