گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح: بڕینەوەی دارستانەکان مایەی چاوپۆشی نییە

2021.06.03 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح: بڕینەوەی دارستانەکان مایەی چاوپۆشی نییە

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق رایگەیاند، بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكان لە هرور و باتیفا و ناوچە سنووریەکانی كوردستان مایەی چاوپۆشی نییە و ئەرکیانە تاوانکاران سزا بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سەرباری لەشكرێشی وپێشێلكردنی سەروەری وشەڕ وئاوارە بوونی خەڵك، بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكان لە هرور وباتیفا و ناوچە سنووریەکانی كوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە، مایەی چاوپۆشی نیە.

 

وتیشى "ئەركمانە لە حكومەتی فیدراڵ وهەرێم هاوكاربین بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژی و تاڵانیە و سزادانی تاوانكاران".