گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەولێر ژمارەیەک فەرمانبەر بە ’’18 کاتژمێر دەوامى بەردەوام سزا دەدرێن’’

2021.06.03 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
لەهەولێر ژمارەیەک فەرمانبەر بە ’’18 کاتژمێر دەوامى بەردەوام سزا دەدرێن’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لە ھەولێر کۆمەڵێک کارمەندی تەندروستی گوازراونەتەوە نەخۆشخانەیەکی تر و بە 18 کاتژمێر دەوامى بێپچڕان سزا دراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شایان عەسکەرى لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کارمەندانە بە زۆر گوازراونەتەوە نەخۆشخانەیەکی تر بۆ بەشێکی تر کە لە پسپۆری خۆیاندا نییە و ژمارەیان زیاتر لە ٥٠ کارمەند دەبێت.

 

دەشڵێت "ئەو کارمەندانە تێیاندایە زیاتر لە ٢٠ ساڵ خزمەتی کەرتی تەندروستی کردووە، ئێستا دەوامێکی زۆرە ملێیان پێ دەکەن کە دەبێ ١٨ سەعات بێ پچڕان بەدلەی کۆرۆنا لەبەر بکەن ، جاری وا ھەیە تێیدا دەبوورێنەوە".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، موچەى ئەو کارمەندانە بە لێبڕینەوەو درەنگتر لە کاتی خۆی پێیان دەدرێ و بێ ھیچ دەرماڵە و ئیمتیازێک، سەرەڕای ئەوەش کە ناڕەزاییان دەربڕیوە ٣٤ کەسیان غیاب دراون، بەشێکیشیان نەقلی دوورترین گوند کردووە. لە کۆتاییشدا پێیان ووتراوە ئێوە حزبێکی تر ھانتان دەدات تا پەشێوی دروست بێت.

May be an image of textNo photo description available.No photo description available.