کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاوازدا لە سنوری گەرمیان دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. . بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2019، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکاب و کیا داینە، لەسەر ڕێگای کەلار- خانەقین، دوو کەس گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. . هاوکات کەمێک دوای ئەو ڕووداوە، هەر لە سنوری گەرمیان ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکە لەنیوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی کیا بریجۆ و مازدا ستەیشن ڕوویداوە. . هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفیری هەردوو ئۆتۆمبێل بەسەختی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کراون. .