گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لەسەر چی بووە

وردەکاریی هەوڵدانی گەنجێک بۆ کوشتنی هاوڕێکەی بە بلۆک.. بزانە لەسەر چی بووە

2021.06.03 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی هەوڵدانی گەنجێک بۆ کوشتنی هاوڕێکەی بە بلۆک.. بزانە لەسەر چی بووە

ناس کورد-

لەسەر گاڵتە و سوعبەت کردن، لە قەزای دوکان گەنجێک هەوڵ دەدات بە بلۆک هاوڕێکەی لەکاتی خەودا بکوژێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى (پێنجشەمە 3ی حوزەیرانی 2021 )بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "گەنجێک  لە قەزاى دوکان بە بلۆک هەوڵی کوشتنى هاوڕێکەى داوە، بەڵام هاوڕێکەی گیانی لەدەست نەداوە و بریندارە."

 

وتیشی، ئەو دوو گەنجە هاوڕێی یەکتر بوون و پێکەوە کاریان کردووە، بە وتەی تۆمەتبارەکە، شەوی ڕابردوو هاوڕێکەی سەری کردووەتەسەری و گاڵتەی زۆری لەگەڵدا کردووە و توڕەی کردووە، هەربۆیە کاتێک خەوتووە ئەمیش بلۆکێکی کێشاوە بەسەریدا و ویستویەتی بیکوژێت.

 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی وت، "لەئێستادا تەندروستى گەنجەکە جێگیرە و تۆمەتبارەکەش دانى ناوە بە تاوانەکەدا و تەمەنى هەردووکیان لەنێوان (٢٨بۆ٣٠) ساڵیدایە."