گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ناوی ئەو زیندانییە سیاسییانەی ئەم مانگە موچە وەردەگرن بڵاوکرایەوە

2021.06.03 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی ئەو زیندانییە سیاسییانەی ئەم مانگە موچە وەردەگرن بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە ئەم مانگە مینحەی زیندانی سیاسیی وەردەگرن و داوادەکات ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی بنکەی بێخاڵ لە هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی مینحەکانیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم (پێنجشەممە 3ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (٣٣٢) لە رێکەوتی ٣/٦/٢٠٢١ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٦٣٩) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی یەکەم ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنوسیان کردووە رۆژی دووشەممە  لە رێکەوتی ٧/٦/٢٠٢١ سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار (٥/ ٢٠٢١) ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان."